وڵاتێکی ئەوروپی کۆنترین “درەختی بنەماڵەیی” لە جیهاندا ئاشکرادەكات

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، بەریتانیا لەڕێگەی پشکنینی ترشی ناوکی (DNA)ـیەوە، کۆنترین درەختی بنەماڵەیی جیهانی دۆزیوەتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پشکنینەکان بۆ پاشماوەکانی گۆڕێک کراون کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار و 700 ساڵ، کە سەرۆکایەتیی کۆنترین شەجەرەی بنەماڵەیی دەکات لە جیهاندا، ئەو خێزانە لە کۆنترین ئەو کەسانە بوون کە لە بەریتانیادا کاری کشتوکاڵییان کردووە.

تویژەران پشکنینەکانیان لەسەر ئێسک و ددانەکانی ئەو کەسانە کردووە کە لەو گۆڕانەدا بە باشیی ماونەتەوە و دەرکەوتووە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بەردینی نوێ.

زانایانی زانکۆی نیوکاسڵ، دۆزینەوەکە بە هەنگاو و دۆزینەوەیەکی گرنگ ناودەبەن لە بواری مێژووی قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤدا.

ئەنجامی پشکنینەکان، بوونی 27 کەسیان لە هەمان بنەماڵە لە پێنج نەوەی یەک لەدوای یەک لەگۆڕەکەدا دەرخستووە.

زانایانی بەریتانی دەڵێن، “ئەو گۆڕە بۆماندەردەخات کەسانی نزیک و هەمان خێزان لە دوای مردنیان لە یەک گۆڕدا بە یەکەوە بەخاکسپێردراون”.

بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە توركیا پارەی دەیان كەسی سڕكرد

بابەتی دواتر

قەشەیەك بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی بۆسەر منداڵان 21 ساڵ زیندانیدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share