وەزارەتی کارەبا: ماوەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا کۆتاییهاتووە

 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی ماوەی لێخۆشبوونی 15%ی کرێی کارەبای ڕاگەیاند، ئاشکراشیکردووە، کە ماوەکە درێژناکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا چەند جارێک لێخۆشبوونی 15%ی کرێی کارەبا درێژکراوەتەوە تاوەکو ئەوانەی قەرزاری کارەبان پارەکە بگەڕێننەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا ئەو ماوەیە کۆتاییهاتووە و بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگاداردەکاتەوە کە قەرزارن، کرێی کارەبا بگەڕێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share