سۆمۆ: خواست لەسەر نەوتی عێراق لە بازارەكانی ئەوروپا زیادیكردووە

كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردووەتەوە، خواست لەسەر نەوتی عێراق لەبازاڕەكانی ئەوروپا زیادیكردووە و عێراق لەتوانایدایە پێداویستیەكانی ئەوروپا دابینبكات.

لەو بارەیەوە، عەلا خزر یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند، كۆمپانیاكەمان گرێبەستێكی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی وڵاتانی ئەوروپادا هەیە بۆ دابینكردنی بڕی 600 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە نەوتی خاوی بەسرە و نەوتی كەركوك.

ئاشكرایكرد، سۆمۆ هەمیشە بەدوای هەلی بە بازاڕكردن و بانگێشتكردنی كۆمپانیا ئەوروپیەكاندا دەگەڕێت كە تائێستا گرێبەستی لەگەڵیاندا نییە، هاوكات كاردانەوەی ئەرێنی لەو كۆمپانیایانەوە هەبووە كە كڕیاری نەوتی عێراقن لە بازاڕەكانی ئەوروپادا.

جەختیكردەوە، ئەو كۆمپانیایانەی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەكات، لەناو لیستی سزادراوەكاندا نین و پابەندن بە بڕیارەكانی ئۆپیك و هەمیشە هەوڵدراوە جێگیری لە بازاڕی نەوت و خواست و خستنەڕوو هاوسەنگ بكرێن.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: تائێستا هیچ كەسێكمان بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندید نەكردووە

بابەتی دواتر

ئینتەر ئیتاڵیا و ئەوروپا داگیر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share