لاپۆرتا: تیپێكی ڕكابەری بەهێز درووستدەكەین

The former president of FC Barcelona, Joan Laporta, presents his candidacy for the elections for the presidency of the club that will take place during the spring of 2021, in Barcelona, Catalonia, Spain, on November 30, 2020. (Photo by Albert Llop/NurPhoto via Getty Images)

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی بەرشلۆنە جەختی كردەوە لەوەی كاردەكەن بۆ داناوەی زۆربەی قەرزەكان و هەوڵیش دەدەن تیپێكی ڕكابەری دروستبكەن.

یانەی بەرشلۆنە لە چەند لایەكەوە هەوڵ دەدات كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات و بەشێكی زۆری داهاتی پێنج ساڵی داهاتووی بە كاشی فرۆشتووە.

لاپۆرتا دوپاتیكردەوە  كە ئەوان هەوڵ دەدەن لەم ماوەیەدا زۆرترین قەرز بدەنەوە و كێشەكانی بەرشلۆنە سووكتر بكەن.

وتیشی: تیپێك دروستدەكەین كە بتوانێت ڕكابەری سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكانی ئەوروپا بكات.

لاپۆرتا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان لە ئێستادا لە گفتوگۆدان بۆ ئەنجامدانی دوو بۆ سێ گرێبەستی گەورەی تر تا كێشە داراییەكانیان چارەسەر ببێت.

بابەتی پێشتر

پەنابەرێكی كورد لە ئەڵمانیا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لۆكاكۆ گەڕایەوە بۆ یانەی ئینتەرمیلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share