لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ئیشبیلیە

کارلۆ ئەنچیلۆتی پێیوایە تیپەکەى لەسەر ڕیتمێکی باش دەڕوات و پێویستە لەسەر بردنەوە بەردەوام بن.

وتیشی: پێموانیە هیچ تیپێک هەبێت شکست نەهێنێت بەڵام هەوڵ دەدەین کەمترین یاریی بدۆڕێین.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

/ تیپەكە بەشێوەیەكی باش یاریی دەكات دینامیكییەكی باشمان هەیە و هەموو یارییەك پلانی تایبەتی خۆی هەیە

/ ئیشبیلیە دەیەوێت بە بردنەوە لە ئێمە لەو دۆخە خراپەی تیایدان ڕزگاریان ببێت

/ لە ئێستادا متمانەیەیكی گەورەمان بە ڤالڤێردی هەیە و بە دڵنیاییەوە گۆڵی زیاتریش تۆماردەكات

/ ئاستی تۆنی كروس لە وەرزی ڕابردوو باشترە و قسەم لەگەڵ كردوە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، پێموایە دوای مۆندیال بڕیار دەدات

/ هیچ تیپێك نییە شكست نەهێنێت، ئێمە هەوڵ دەدەین هەموویارییەك ئەنجامی باش بەدەست بهێنین

/ كۆرتوا گەڕاوەتەوە

/ هەموو یاریزانەكان سەلامەتن ئەگەرگۆڕانكاریەك بكەم تەنها لە پێناو پشوپێدانە

/ ئاستەنگییەكان دێنە بەردەممان و دەبێت ئامادەبین

/ من دڵخۆشم بە گەڕانەوەی ئیسكۆ و ڕێزی دەگرم ئەو دەیویست یاریی بكات

/ پێویستە بەردەوام بین لەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس دووه‌م یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share