ساڵح حمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن دوپاتیكردەوە كە ئەوان دەستبەرداری لیڤاندۆڤسكی نابن و جەختی كردەوە كە دەبێت پابەندی كاتی گرێبەستەكەی بێت.
حمیدزیچ ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە ڕۆیشتنی لیڤا نادەن و چاوەڕێش دەكەن لە ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێدا بەشداری بكات.
بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن ئاشكرایكرد كە پلانیان داناوە بۆ ئەوەی تیپێكی بەهێز و ڕكابەری بۆ وەرزی نوێ دروستبكەن.
پێشی وایە كڕینی مانێ یەكێكە لە كارە سەركەوتووەكانی ئیدارەی نوێی یانەی بایرن میونشن.