بارسا بە ئاڵوگۆڕ ڕازییە و فاتی قایل نابێت

ئانسو فاتی ناوی لە لیستی فرۆشتنی یانەی بەرشلۆنەدایە و یاریزانەکە بە یانەی گەورە نەبێت، قایل نابێت.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “دیاریۆ سپۆرت”، ئیدارەی خوان لاپۆرتا لە ئێستادا فشاری لەسەر خۆرخی مێندێزی دروستکردووە تاوەکو بە گواستنەوەی ئانسو فاتی بۆ یانەی وڵڤەرهامپتن قایلبێت، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت ئەو هەنگاوە بنێت.

ڕوبن نیڤێز، یاریزانی پۆرتوگالیی یانەی وڵڤەرهامپتن

ئیدارەی وڵڤەر بڕی 30 ملیۆن و ڕوبن نیڤێزی پۆرتوگالییان بەرامبەر بە فاتی پێشکەشکردووە، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی پێیانوایە هەنگاوێکی باشە و لە یەک کاتدا یاریزانێکی داواکراو دابیندەکەن و بڕێک پارەشیان بۆ گواستنەوەکان دەستدەکەوێت، بەڵام ئانسو فاتی نایەوێت پەیوەندی بەیانەیەکەوە بکات کە لە پلەی (13)ی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ-دایە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، هاوشێوەی بابەتی فرینکی دی یۆنگ، لەم هاوینەدا چاوەڕوانی مشتومڕێکی زۆر دەبین لەبارەی ئانسو فاتی-یەوە.

بابەتی پێشتر

سێ لە چواری قۆناغی کۆتایی (NBA) یەکلاییبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستخۆشی لە لاپۆرتا دەکرێت

دەستخۆشییەکی زۆر بە ئیدارەى لاپۆتا و هاوکارەکانی چووەتەوە پاش ئەوەى توانیویانە موچەى یاریزانەکانی تیپەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە…
Total
0
Share