تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی خۆپاراستنی بۆ کاتی خۆڵبارین بڵاوکردەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵباریندا بڵاوکردەوە، جەخت لە بەکارهێنانی چاویلکە و ماسک دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوا دەکات، لەکاتی خۆڵباریندا ماسک بەکاربهێنرێت و زوو زوو ماسکەکە بگۆڕدرێت.

ڕێنماییەکانی تەندروستیی سلێمانی:

یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.

دووەم: لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.

سێیەم: چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.

چوارەم: چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.

پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.

شەشەم: لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.

حەوتەم: لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.

هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناونرا ئۆمیكرۆن
تەندروستیی جیهانی گۆڕاوە نوێكەی خستە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەی ‏‏مایەی نیگەرانین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا کە لە باشووری كیشوەری ئەفریقا سەریهەڵداوە، لەڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەدا دانا کە…
Total
0
Share