نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوتی خاو جارێكی دیكە لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 110 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بۆڕسەی جیهانیی بە دابەزین دەستیپێكرد و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 3.50% بەهاكەی لەدەستدا و گەیشتە 110 دۆلار، هەروەها نەوتی تەكساس 3.80%ی بەهاكەی لەدەستدا و گەیشتە 105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بەپێی وتەی شارەزایان هۆكاری دابەزینەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لەلایەن بانكە ناوەندییەكان، ئەمەش هۆكاربووە بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.

لە شوباتی ڕابردووەوە پاش هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.

بابەتی پێشتر

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند.. زیاتر لە 230 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی خۆپاراستنی بۆ کاتی خۆڵبارین بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان و زیلینسكی كۆدەبنەوە

بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە ئه‌ردۆغان و زیلینسكی كۆببنەوە و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش تیایدا بەشداربێت. ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس،…
Total
0
Share