نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، ئاسایشی گشتی جارێكی دیكە ڕێگریی كردووە لەوەی كە زیندانیانی شێلادزێ بگوازرێنەوە زیندانی گەورانی هەولێر.
ئەحمەد پیران، نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “ئاسایشی گشتی ڕێگری دەكات لەوەی زیندانیانی شێلادزێ بگوازرێنەوە زیندانی گەوران لە هەولێر”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێگرییەكە بۆ ئەوەیە كە تاوەكو كار لەسەر ئازادبوونیان بكرێت كە ماوەكەیان بەپێی یاسا كۆتایی هاتووە.