لە قەزای حاجیاوا دەستبەسەر 60 کیلۆ گۆشتی بەستوودا گیرا

ئەمڕۆ لە خواردنگەیەکی قەزای حاجیاوا دەستبەسەر 60 کیلۆ گۆشتی بەستوودا گیرا کە بەشێوەی نەشیاو کۆگاکرابوو.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بوونی نزیکەی 60 کیلۆ گرام گۆشت کە شیاوی خواردن نەبوو بەهۆی کۆگانەکردنی بەشێوەی تەندروست ئاگرۆ فوود لە حاجیاوا غەرامەکرا، چونکە ئەم گۆشتە پێویستە لە 18 پلەی سیلیزی ژێر سفر هەڵبگیرێت و کارەبای بەردەوامی بۆ دابینبکرێت بەپێچەوانەوە لە کاتی خاوبوونەوە و دووبارە بەستنەوەی پێویستە تەلەفبکرێت، چونکە بەهای خۆراکی خۆی تێدا لە دەست دەدات.

ئاشکراشیکرد، لەهەمان کاتدا شوێنی پیشەیی کارگەی جوانی مامەندە بۆ لە کیس نان و پێچانەوەی خوێ داخرا بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان.

بابەتی پێشتر

بۆردومانی سنووری قەزای ئامێدی كرا

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share