گەریلایەك بووە سەرۆكی كۆڵۆمبیا

گوستاڤۆ پێترۆ پێشتر یەكێك بووە لە گەریلاكانی كۆلۆمبیا، لە هەڵبژاردنی دوێنێی سەرۆکایەتیی وڵاتەكەیدا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

لە دووەم خوولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی كۆڵۆمبیادا كە دوێنێ یەكشەممە بەڕێوەچوو، گوستاڤۆ پێترۆ کاندیدی هاوپەیمانیی پەیمانی مێژوویی و ڕۆدۆلفۆ هێرناندێز کاندیدی کۆمەڵەی پارێزگارەکان کێبڕکێیان دەکرد.

گوستاڤۆ پێترۆ پێشتر گەریلا بووە و ئێستا تەمەنی 62 ساڵە، لە كۆی 22 ملیۆن کەس كە لە هەڵبژاردنەكەی كۆڵۆمبیادا مافی دەنگدانیان هەبوو، گوستاڤۆ 11 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا کە دەكاتە 50.46%ی کۆی دەنگەکان و بووە سەرۆک کۆماری كۆڵۆمبیا.

سەرۆكی نوێی كۆڵۆمبیا پێشتر ئەندامی بزوتنەوەی چەتەکانی ئێم-19 و ماوەیەك سەرۆکی شارەوانیی بۆگۆتای پایتەخت بووە. دروشم و بەڵێنی گوستاڤۆ پێترۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، خوێندنی بێبەرامبەری زانکۆ و چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی بوو.

بابەتی پێشتر

سێ هاوڵاتی لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

گواردیۆلا بۆ لاپۆرتا: سیلڤا لە سیتی دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین هۆشداری بە ئەمریكا دەدات

وەزیری دەرەوەی چین ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان تەنها ئامانجی نانەوەی پشێوییە لە…
Total
0
Share