کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە شەوەوە لە هەولێر و کەرکوک تۆز و خۆڵێکی سووک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی درەنگی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەت لە باشووری شاری هەولێر و باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک.
هەروەها پێشبینیی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سەدی دەکات.
سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.