پۆلیسی ڕاپەڕین هاوڵاتییان لە بڕیارێك ئاگاداردەكاتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێراوە، پۆلیسی ڕاپەڕین سەردانیكردنی ڕاگیراوانی ڕاگرت و دەڵێت، “لەبەر سەلامەتییە”.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین سەردانیكردنی ڕاگیراوانی ڕاگرتووە.

ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، “لە بەر سەلامەتی و بەرژەوەندیی گشتی، بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت كەسوكاری ڕاگیراوان دەكات كە لە ئێستادا سەردانیكردنی ڕاگیراو (مواجهە) تا ماوەیەكی نادیار ڕاگیراوە بە مەبەستی خۆپارێزی لە پەتای كۆلێرا”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە پەتای كۆلێرا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە، چەند هاوڵاتییەك تووشی پەتاكە بوون و هاوڵاتییەك بەهۆی تووشبوونییەوە گیانیلەدەستدا. هەزاران كەس براونەتە نەخۆشخانەكان و چاوەڕوانی یەكلاییبوونەوەی ئەنجامی پشكنینەكانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئامێری هەستەوەری ئەتـ.ـۆم ژینگەی سلێمانی زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆم تۆمارنەکراوە. مستەفا جومعە، وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە…
Total
0
Share