ئەمڕۆ دادبینی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید جارێکی دیکە ببرێتەوە بەردەم دادوەر و بڕیار لەبارەی دۆسیەکەیەوە بدرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە دادبینی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پێدەچێت دادوەر بڕیار لەبارەی دۆسیەکەیەوە بدات.

ئاشکراشیکرد، ژمارەی ئەو داوا یاساییانەی لە دژی شاسوار تۆمارکراون نزیکەی 80 داوان، کە 70 یان سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندن و پێنج سکاڵاش لەلایەن فەرمانگەکانەوە تۆمارکراون بەهۆی پابەندنەبوون بە دانەوەی قەرزەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بدرێت”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share