چوار حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا لە هەولێر تۆماركرا

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆلێرا پێكهێنرا و چوار حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، تیمە تەندروستییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا زیاددەكرێن و نەخۆشخانەیەكی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆلێرا تەرخاندەكرێت.

ئاشكرایكرد، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوییە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست دەگیرێتەبەر و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

پارێزگاری هەولێر ڕايگەیاند، بەكارهێنانی سەوزە و میوە لە چێشتخانەكان و بەرداخی شووشە لە چایخانەكان قەدەغەكراوە و سەرجەم مزگەوت و شوێنەگشتییەكان كە ئامێری ساركردنی ئاويان داناوە لادەبرێن و دەبێت سەرجەم چێشتخانەكان كەلوپەلی سەفەری بەكاربهێنن و ئەو هەنگاوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی “بەلاڕێدابردنەوە” خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت

خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت، دانبەوەدا دەنێن خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا و ئامانجی ڕاستەقینەی خوێندكاران ونكرا. لە ڕاگەیەندراوێكی خوێندكارە…
زیاتر ببینە

بە وێنە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار- خانەقین ماتۆرسوارەكە گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share