ژنە سوتاوەكەی گەرمیان گیانی لەدەستدا

پۆلیس لێكۆڵینەوە لە هۆكار و سەرچاوەی ڕوداوەكە دەكات

پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ ژنێك لە ناحیەی ڕزگاری بەهۆی سوتانی بەشێكی جەستەیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی زۆری سوتاوییەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارەوە ئافرەتێک بەناوی (ف – م – ڕ) لەدایکبووی ساڵی 1966 گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی ئاگرەوە بەشێکی جەستەی سوتابوو.

وتیشی، “دوای چارەسەری خێرا بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەداخەوە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا”.

بەرپرسەكەی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بەوتەی کەسوکارەكەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی سوتاندوە، لەئێستادا پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکار و چۆنێتی سوتانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەمڕۆ دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە، دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لە ئەمشەوەوە،…
Total
0
Share