سلێمانی.. سبەینێ بەنزینە 800 دینارییەكە لەم بەنزینخانانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكەی لە ژمارەیەك لە بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت، تاكسی و پاس ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ یەکشەممە بەنزینی نۆرماڵی 800 دیناری لەناو شاری سلێمانی لەم وێستگانە بەردەست دەبێت.

هەڵەبجە تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی بۆ تەکسی ژمارەی تاک، تاسڵوجە بۆ پاص

بەکرەجۆ ،کانی گۆران، شاوان، دۆڵەرووت، پێشەوا، قەیوانی (1و2و3) بۆ تایبەت ژمارەی تاک

کازیوە بۆ تەکسی دەرەوەی شار ژمارەی تاک

باسی لەوەشكردووە، بەهۆی ئەنجامدانی پشکنین و بارکردن بەنزین دوای کاتژمێر10 ی سەرلەبەیانیان دەگاتە وێستگەکان.

بابەتی پێشتر

ئەوروپا.. بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما مەترسی كەوتنەوەی ئاگری دروستكردووە

بابەتی دواتر

جۆنسن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا كۆنترۆڵیكردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share