ژووری بازرگانیی سلێمانی: کێشەی کەمیی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق تاوەکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمیی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتوومەک.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشێک لە بازرگانان و کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق نێودەوڵەتین “ھێمای بازرگانیان”ھەیە کاڵا و شتوومەک لە وڵاتانی جیھان دەکڕن ھاوردە دەکەن بۆ عێراق یاخود دەیفرۆشن بە وڵاتێکی دیکە”.

دەشڵێت، “لە ئێستاشدا بەھۆی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیاوە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، خواست لەسەر کاڵا و شتوومەک و خواردەمەنی زیادی کردووە، داوا لە کۆمپانیا جیھانییەکان کراوە کاڵا و شتومەکی زیاتر بنێرن بۆ وڵاتانی ئەوروپا”.

بەوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، “تاوەکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمیی خۆراک نیە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتومەک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی: لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا قۆناغی نوێی دابەشکردنی پارچەزەوی رادەگەیەنین

بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوی رادەگەیەنرێت. ئەنجومەن حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ هۆشداریدا لە چوونی چەند جۆرێکی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست…
Total
0
Share