لەبارەی نەوتی سپییەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

قائیمقامیەتی رانیە رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی نەوتی سپیان وەرنەگرتووە پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا بەشەنەوتەکانیان وەربگرن.

قائیمقامیەتی رانیە بڵاویکردەوە، ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی راپەڕین، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری قەزای رانيه و ناحيەكانمان دەکەین، کە بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە و خوازیاری وەرگرتنن، پێویستە لە ماوەی 15 رۆژی داهاتوودا نەوتەکەیان وەربگرن.

جەختیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی بەشەنەوتەکانیان وەرناگرن، مافی وەرگرتنی نەوتی سپیان نامێنێت و کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کارگێری خوێندنگەکان لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم…
Total
0
Share