باوك و كوڕێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکیی دهۆک – موسڵ، باوک و کوڕێك گیانیان لەدەستدا.

ڕووداوەکە لەنێوان بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی کیا جۆری سپۆرتاج بووە، شوفێر و سەرنشینێک کە باوک و کوڕ بوون گیانیان لەدەستداوە و کچێکیشی برینداربووە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستاش قوربانییەکان خەڵکی شاری موسڵن و دانیشتووی شاری دهۆک بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share