تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردەوە
تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ماوەی سێ ڕۆژە تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە بە جۆرێك ڕێژەی تووشبوون لە1%ەوە بەرزبووەتەوە بۆ 5% و ساڵی ڕابردووش لە وەرزی هاویندا ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردبوو.

د.ڕەهیڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتییان بەردەوامە هەر كەسێك سەردانی فەرمانگەكان بكات دەبێت كارتی ڤاكسینی پێبێت و بۆ گەشتكردنیش دەبێت كارتی”ڤاكسین”یان پێبێت و هەندێك وڵات داوای پشكنینی(PCR)یش دەكەن.
بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم باسی لەوەشكرد، بەپێی داتاكان ماوەی چەند ڕۆژێكە تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە بە جۆرێك پێشتر ڕێژەی تووشبوون 1% بووە و ماوەی چوار ڕۆژە تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی هەڵكشان كردووە و ڕێژەكە بەرزبووەتەوە بۆ 5%.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد، ساڵی ڕابردوو لە وەرزی هاویندا تووشبوون بەكۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كرد و گۆڕدراوی كۆرۆنا و چالاكبوونیان پەیوەندی بە وەرزی گەرما و سەرماوە نییە، بەڵكو وەرگرتنی ڤاكسین و پابەندبوون بە ڕێنماییەكانەوە هۆكارە بۆ بەرگرتن لە تووشبوون بە كۆرۆنا و ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندبوو كە كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی نێوان کۆیە-تەقتەق، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share