دەوڵەتی یاسا: كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران یەكێكە لە ئەگەرە بەهێزەكان

ئەندامێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكێكە لە ئەگەرە بەهێزەكان و چێوەی هەماهەنگی دركیان بەوەكردووە كە مالیكی كەسایەتییەكە دەتوانێت وڵات لە قەیرانەكان دەربازبكات.

فازڵ مەوات، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، چێوەی هەماهەنگيی شیعەكان چەند مەرجێكی بۆ ئەو كەسە دیاریكردووە كە كاندید دەكرێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە دەبێت لێهاتووبێت و دەستپاك بێت و توانای چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەبێت و ئەزموونی سیاسیی هەبێت بە تایبەت لە ئیدارەدانی دەوڵەتدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنەكان لەسەر كەسایەتیی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆكن كە پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت و دەتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانەكان ببێتە كە بەرۆكی وڵاتی گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت و تێچووەكەی كەمترە

بابەتی دواتر

وەزیری سامانە سروشتیيەكان: ئەو بەنزینەی بە 800 دینار دەدرێتە شۆفێران تێچووەكەی لەسەر حكومەت 1200 دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی تانەی لایەنە سیاسییەكان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕوونكردنەوە دەدات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاویان بە تانە پێشكەشكراوەكانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن خشاندووەتەوە و بڕیاریانداوە زیاتر لە…
Total
0
Share