مەلا كەریم شكور: مووچە بەو كەسانە دەدرێت كە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەیانگرێتەوە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ بكات و ئاشكرایدەكات، “مووچە بەو كەسانە دەدرێت كە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەیانگرێتەوە”.

مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پێشنیازە یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە عێراقدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر ئەو پێشنیازەیاسایە دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێت لەو ڕۆژەوە جێبەجێدەكرێت كە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەكرێتەوە، جگەلەوەش ئەو كەسانەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەیانگرێتەوە و بەشداردەبن لەو ماوەیەدا كە لە ئەركدا دەبن مووچەیان پێدەدرێت و دوای تەواوبوونی ماوەكەی ناتوانرێت بەردەوام بێت، بەڵام ئەگەر پێویست بوو دەتوانرێت وەك یەدەگ بەشێكی بهێڵدرێنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share