مەسعود بارزانی: زوڵمێكی زۆرمان لێكراوە، خۆشمان زۆر زوڵممان لەخۆمان كرد

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

سەرۆكی پارتی ڕایدەگەیەنێت، شەڕ خراپترین شتە، بەڵام لەوە خراپتر تەسلیم بوونە و دەشڵێت، “بەدرێژایی مێژوو زوڵمێكی زۆرمان لێكراوە، خۆشمان زۆر زوڵممان لەخۆمان كردووە”.

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پێویستە ئەو گرفتانەی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند هەن بە لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.

مەسعود بارزانی لەمیانەی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر ناونیشانی كۆمەڵە كتێبێك دەربارەی بزوتنەوەی بارزان وتیشی، “ئەگەر هەندێك كەس هەبن بیر لەوە بكەنەوە بە زۆر و چەك و بە هەڕەشە ئەنجام بەدەستبهێنن، خەڵكی لەوانە بەهێزتر بەئیكمانتر خۆیان تاقیكردەوە و ئەمە سەد ساڵە چییان دەستكەوتووە، جگەلە وێرانی و ماڵوێرانی زیاتر، لەمەودواش لەوە باشتر نابێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، شەڕ خراپترین شتە و نابێت بیری لێبكرێتەوە، بەڵام لە شەڕ خراپتر تەسلیم بوونە، ئێمە تەسلیم نابین.

سەبارەت بە هەڕەشەكانیش لەسەر هەرێم وتی، هەرێم بەخوێنی شەهیدان دروستبووە و بەخوێنی شەهیدان دەپارێزرێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی پارتی ئەوەی وت، بەدرێژایی مێژوو زوڵمێكی زۆرمان لێكراوە، خۆشمان زۆر زوڵممان لەخۆمان كردووە، تووشی چەندین بێبەڵێنی و بێوەفایی بووین، خۆشباوەڕبووین بەداخەوە. ئەوەشی وت، خۆزگە ئەوەی ئێستا دەیزانین، پێش 2003 دەمانزانی.

مەسعود بارزانی باسی لەوەشكرد، تائێستا فەرهەنگی یەكتر قبوڵنەكردن، كورد بەكەمزانین، باوەڕنەبوون بە مافەكانی زاڵە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج پلە بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

بەغداد بودجەی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share