یەكەم گرێبەستی مان یونایتد بۆ كڕینی دی یۆنگ گەیشتە بەرشلۆنە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد یەكەم گرێبەستی فەرمی بۆ كڕینی دی یۆنگ پێشكەشی یانەی بەرشلۆنە كرد.

گرێبەستەكە 70 ملیۆن یۆرۆی كاش و بڕێكیش گۆڕانكاری تێدایە.

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەو پارەیە ڕازییە بەڵام ئەوەی ماوەتەوە قسەی دی یۆنگی هۆڵەندییە.

دی یۆنگ گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشلۆنە كۆتایی نەهاتووە و خۆی نەیەوێت بڕوات كەس ناتوانێت بەزۆر بیفرۆشێت.

ئیدارەی بەرشلۆنە پێیانوایە دی یۆنگ وەك پێویست ئاستی بەرز نەبووە لە ماوەی یاریكردنیدا بۆ یانەكە و كەسێكی گرنگ نەبووە.

بڕیاریشە لەكاتی ڕۆیشتنی دی یۆنگدا، ئیدارەی بەرشلۆنە گرێبەست پێشكەشی بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی مانچستەر سیتی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس له‌ نانتی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌ی خولی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نانت تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share