لیڤەرپوڵ تاووتوێی فرۆشتنی سەڵاح دەکات و زەبەلاحەکان چاودێری دەکەن

داهاتووی محەمەد سەڵاحی میسڕی لە یانەی لیڤەرپوڵ ڕوون نییە و یانە گەورەکان چاودێری دۆخەکە دەکەن، بڕیاریشە لە کاتی گونجاودا بۆندی پێشکەشبکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە ناوخۆی یانەی لیڤەرپوڵ چەندین کەسایەتی و بەڕێوبەری کارگێڕی بۆچوونیان لەبارەی سەڵاحەوە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، پێیان وایە ئەستێرەکەی میسڕ لە داهاتوودا بیر لە ئەزموونێکی نوێدەکاتەوە و باشترە بەر لە کۆتاییهاتنی بۆندەکەی ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکرێت.

سەڵاح بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” یاریکردن لە ئیسپانیا؟ هیوادارم ماوەیەکی دوورودرێژ بتوانم لەناو یاریگاکاندا یاریبکەم، بەڵام بۆ نا؟! کەس نازانێت لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، ڕەنگە ڕۆژێک بێت لە ئیسپانیا یاریبکەم”.

تۆڕە ناودارەکە لە زاری سەرچاوەکانیەوە ئاماژەیکردووە، ئیدارەی ڕێدز بۆ وەرزی داهاتوو تاووتوێی فرۆشتنی فرعەونە میسڕییەکە دەکات، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەش لەبەرانبەردا چاودێری دۆخەکە دەکەن و لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و لیڤەرپوڵ گەورەکانی ئیسپانیا ئامادەن بۆندی گرانبەهای پێشکەشبکەن.

بابەتی پێشتر

پلان (B) بەرشلۆنە لە پلانی سەرەکی ئاڵۆزترە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی کورد لە ئیستانبول کاتێک گۆرانی کوردی دەوت دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share