یەکێتیی ئەوروپا ناسناوی “کاندید بۆ ئەندامێتی” دەدات بە ئۆکرانیا

 

یەکێتیی ئەوروپا تایبەتمەندیی کاندید بۆ ئەندامێتیی یەکێتییەکە دەداتە ئۆکرانیا، ئەوەش وەک هەنگاوی یەکەم لە ڕێگای بوون بە ئەندامی یەکێتییەکە.

ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا دانانی ئۆکرانیا وەک کاندیدی ئەندامێتیی یەکێتییەکە بە پێویست ناودەبات کە ئێستا بەدەست جەنگ و داگیرکارییەوە دەناڵێنێت.

سەرۆکی یەکێتییەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کۆمسیۆنی ئەوروپا ئامۆژگاریی ئەندمەکانی دەکات سەرەتا ئاسۆیەکی ئەندامێتی بدەن بە ئۆکرانیا، دواتر وەک کاندیدی ئەندامێتی دابنرێت، ئەوەش وەک زنجیرەیەکە، کە ژمارەیەک دەستکراوەیی و دەسەڵات دەبەخشێت بە ئۆکرانیا.

لەدوای ئەو بڕیارە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی بڕیارەکەی بە هەنگاوێکی “مێژوویی” ناوبرد، بۆ ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا، جەختیکردەوە ئۆکرانیا هەوڵی تەواودەدات بۆئەوەی ببێتە ئەندامێکی یەکێتیی ئەوروپا.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەو بڕیارەی یەکێتیی ئەوروپای بە یاریکردن بە ئۆکرانیا ناوبرد و وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند، “هەموومان دەبینین یەکێتیی ئەوروپا چۆن یاریی بە کیێڤ دەکات، جەختیکردەوە، “کیێڤ داهاتوویەکی گەشی نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share