بەهۆی پیسیی ئاوەوە لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی 9 “شەمعە”ی ئاوی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، نۆ “شەمعە”ی ئاو كە گومان دەکرێت سەرچاوەی سکچوون و ڕشانەوە بن لە سلێمانی داخران.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لیژنە هاوبەشەکان نۆ شەمعەی ئاوی لە سلێمانی داخست و دەڵێت، “تەندروستیی سلێمانی بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، نۆ شەمعەی ئاوی داخست کە لە ڕێگەی تەنکەرەوە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە”.

نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە ناو هاوڵاتییاندا، پشکنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی کراوە، دەرکەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاونین بۆ خواردنەوە و سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریان، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و ڕێگەنادرێت ئاو بە ماڵان بفرۆشن.

بابەتی پێشتر

خەونی ئینتەر و لوکاکو دێتە دی، بەڵام..

بابەتی دواتر

دیژا ڤو.. ئەوەی لەنێوان ئێنریکی و چاڤی ڕوویدا دووبارە دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانا بەهائەدین: لە ڕێگەی ئامێرەی سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا زیندوون

بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەی گەڕەكی…
Total
0
Share