فلۆرینتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە میانی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی-دا، ئاماژەی بە چەندین تەوەری گرنگ کرد.
لە وەڵامەکانیدا باسی لە هۆکارەکانی شکستی گرێبەستی کیلیان مباپێ کرد، هەروەها وڵاتانی فەرەنسا و قەتەری بە هۆکاری پەشیمانکردنەوەی یاریزانەکە ناوبرد.
/ یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ جادویی بوون، تا كۆتایی ژیانمان بیرمان ناچێتەوە، بۆ بردنەوە پێویستمان بە یاریزانی باش و ڕاهێنەری باش و كەشی باش هەیە.
/ لە هیچ یارییەكدا تیپەكەم بە دۆڕاو نەدەبینی، ئەوەشی پێمان دۆڕاوە دوژمنمان نییە و ڕكابەرمانە.
/ پاریس و لیڤەرپوڵ دەیانویست چوامینی بكڕن، بەڵام دواجار ڕیاڵی هەڵبژارد.
/ هەست بە پشتگیری تیباس ناكەم و پێموایە دژی ئێمەیە، ئێستا لە دادگا كێشەیەكمان هەیە لەگەڵیاندا لەسەر سی ڤی سی.
/ بەرشلۆنە ڕكابەرێكی گەورەی ڕیاڵ مەدریدە ، بەڵام ئێمە باشترین یانەكانی جیهانین، كەمكردنەوەی بەرشلۆنە و فشاركردنە سەریان كارێكی هەڵەیە.
/ هیچ پشتیگرییەكی تیباس نابینم بۆ ریاڵ مەدرید، لە ئێستادا لە دادگا دژمان وەستاوەتەوە.
/ مباپی دژی خەونەكەی خۆی جوڵایەوە، سەیرەكە ئەوەیە كە لەلایەن سەرۆكەوە فشاری كراوەتە سەر، نازانم ئەو شتانە بۆ ڕوویاندا بەڵام كاریگەریان هەبوو.
/ مباپی خیانەتی لێنەكردم، وەرزی رابردوو پاریس نەیویست بیفرۆشێت، ساڵێك چاوەڕێمان كرد و پاریس سور بوو لەسەر ئەوەی دەستبەرداری نەبێت، بەهۆی فشاری سیاسی و ئابورییەوە ڕێگەیان نەدا بڕوات.
/ مباپی خەونی ئەوە بوو لە ڕیاڵ یاریی بكات خەونی ئەوە بوو بە درێسی سپیەوە بیت، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم، هیچ شتێكم دژی نییە.
/ هێرشبەری باشمان هەیە و مباپی و هالاندمان لەدەست دەرنەچوە، ئێمە گرنگی بە پێكهاتەكەی خۆمان دەدەین و بەهێزی دەكەین.
/ ئەنچیلۆتی كارێكی دروستی كرد، سەرپەرشتی 25 یاریزانی بەشێوەیەكی باش كرد، ساڵێكە گرێبەستمان لەگەڵ كردووە و سوپاسمان كرد كە گەڕایەوە.
/ بنزیمە و مۆدریچ و كۆرتوا ڕابەری تیپەكەن، هاوكاری لاوەكان دەكەن، پەیوەندییەكی باش لە نێوان لاوەكان و گەورەكان هەیە.
/ ساڵی 2009 چووم بۆ ماڵیان و پێموت یەیتە ڕیاڵ مەدریدەوە، پێشتریش چاوم بە فیگۆ و زیدان و كاكا و ڕۆناڵدۆ كەوتوە.
/ لە نزیكترین كاتدا ڤینیسیۆس گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە، هیچ كێشەیەك نیەو دڵخۆشە و نایەوێت بڕوات.
/ كەریم بنزیمە تۆپی ئاڵتون دەباتەوە، ئەوە شتێكە بەم زوانە ڕوودەدات.
/ زێدان كەسێكی گرنگی مەدریدە و ئەستێرەیەكی گەورەی تۆپی پێیە، نازانم دەبێت بە ڕاهێنەری پاریس یان نا.
/ گوێم لە هەندێ قسەی لابەلادەبوو كە بەهۆی گۆڵچییەوە بردومانەتەوە یاخود شتێكی تر، ئەو قسانە هیچن، وەك ئەوەی گۆڵچی خۆمان نەبوبێت.
/ دەرگای ڕیاڵ مەدرید بۆ هەموو یاریزانێك كراوەیە كە یانەكەی لا گرنگە.
/ گاریس بەیل یاریزانێكی باشی ڕیاڵەو هەمیشە گرنگ بووە لای ئێمە
/ هازارد چانسی نەبوو، ئەو ورەیەكی بەرزی هەیە بۆ وەرزی نوێ.