پێنج پرسیار لە هالاند

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ستادیەم ئاسترۆ”، ئێرلینگ هالاند بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.

ڕۆیشتنی سانچۆ هەواڵێکی ناخۆشبوو؟

من و سانچۆ لەناو یاریگا زۆر لەیەکدی تێدەگەیشتین، ناوازەبوو، بەداخەوە دەڕوات، ئەوە تۆپی پێیە، ئەمڕۆ لێرەیت بەیانی لە شوینێکی تر، هیوادەخوازم لە ئەزموونی نوێی لە یونایتد سەرکەوتووبێت.

دۆرتمۆدن دەتوانێت قەرەبووی سانچۆ بکاتەوە؟

یاریزانی بەتوانای دیکەمان زۆرە و تێگەیشتنم لەگەڵیاندا بەهێزە، ڕەنگە بتوانین باشتر دەربکەوین و یانەکەشمان توانای باشتربوونی هەیە، پێویستە بوەستم بزانم بەرێوەبەرانی یانە کام یاریزان دەکڕێت، پاشان خۆمان دەگونجێنین.

 

خەونمان ئەوەیە لە خولی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگ کێبڕکێی بەهێزتر بکەین

 

دیسانەوە مارکۆ ڕۆزە دەبێتە ڕاهێنەرت؟

لە سالزبۆرگەوە مارکۆ ڕۆزە دەناسم، شەش مانگ ڕاهێنەرم بووە، مرۆڤێکی پاکە.

شێوازی ڕاهێنانی ڕۆزەت پێباشبوو؟

ڕاهێنانی قورسی پێدەکردین، بەڵام لێرە کاتی زیاترم دەبێت بۆ لێتێگەیشتن لە شێوازەکانی.

وەرزی داهاتوو جامی ئەڵمانیاتان بەدەستهێنا، لەم وەرزە بەوەندە ڕازی دەبیت؟

ئەو ناسناوە بۆ ئێمە و هاندەرانمان گرنگ بوو، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕوبەڕوی چەندین ڕکابەری قورس بووینەوە، بەڵام خەونمان ئەوەیە لە خولی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگ کێبڕکێی بەهێزتر بکەین.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ کەس لە زێی بچوکدا خنکاون

بابەتی دواتر

عێراق.. لە شەش ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لەهەزار كەس دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share