نەقیبی پزیشکان: خاوەنی موەلیدەیەک نەشتەرگەریی بۆ خەڵک دەکات

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق دەڵێت، خاوەنی موەلیدەیان ئاشکراکردووە نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ خەڵک کردووە و زانیارییەکی تر لەبارەی كاری پزیشكیی نایاساییەوە ئاشکرادەکات.

جاسم عەزاوی نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق، لە دیدارێکی میدیای فەرمیی عێراق-دا ڕایگەیاند، پەرستیار و برینپێچ لە وڵاتانی ترەوە هاتوونەتە عێراق و “ناسنامەی پزیشک”یان پێدراوە و مۆڵەتی کاری پزیشکییان وەرگرتووە.

وتیشی، ئەو برینپێچ و پەرستیارانە نۆرینگەیان هەیە و وەک پزیشک کاردەکەن و نەشتەرگەریی ئەنجامدەدەن. بەشێكیشیان لەژێر دەستی پزیشكانی بێتوانا و ناشایستەدا كاردەكەن.

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق ئاشکرایکرد، کەسێک کە خاوەنی موەلیدەیە، سەنتەری جوانکاریی کردووەتەوە و نەشتەرگەریی جوانکاریی ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: پارە بۆ ڕێگای کەلار- دەربەندیخان تەرخاننەكراوە

بابەتی دواتر

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی تورکیا بە هاوکاریی پارتی ئەنجامدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەكانی سیری ڕەش بزانە

ڕۆژانە بەشێكمان سیری سپی لە ژەمەكانی خواردندا بەكاردەهێنین و دڵنیاین بۆ تەندروستی بەسوودە، بەڵام سیری ڕەش سوودی زیاترە…
Total
0
Share