لە 12 كاتژمێردا 384 نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی داخڵكراون

تەنها لەماوەی 12 كاتژمێردا 384 كەس بەهۆی سكچوون و ڕشانەوەوە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی هێڵدراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 كاتژمێری بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەكانی شار 41 نەخۆش، شەهید دكتۆر هێمن 197، شۆڕش 74 و منداڵان 72 نەخۆش هێڵدراونەتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، سەرجەم حاڵەتەكان بەهۆی سكچوون و ڕشانەوەیە كە ماوەیەكە لە شارەكەدا بڵاوبووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێوە لە نەخۆشخانەی شار هیچ شوێنێکیان بۆ نەخۆش نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسیی ئەوەیان هەیە ئەو سکچوون و ڕشانەوەیەی بڵاوبووەتەوە پەتای کۆلێرا بێت، وتیشی ژمارەی تووشبووان زۆر زۆرە و ڕێکار و ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share