دکتۆر سەباح هەورامی: مەترسییمان هەیە ئەوەی لە سلێمانی هەیە پەتای کۆلێرا بێت

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی مەترسیی ئەوەی خستەڕوو کە ئەو سکچوون و ڕشانەوەیەی لە سلێمانی هەیە کۆلێرا بێت، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکار و ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، پەتای سکچوون بەڕێژەیەکی بەرچاو لە سلێمانی پەتای سکچوون بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لە سلێمانی، بەڵام ساڵانە لەم وەرزەدا سکچوون و ڕشانەوە هەبووە و چاوەڕوانکراوبووە بۆ ئەمساڵیش.

دکتۆر سەباح هەورامی مەترسیی ئەوانی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا خستەڕوو و وتی، “بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پێنج بۆ شەش ساڵ جارێک پەتای کۆلێرا سەرهەڵدەداتەوە کە یەکێکە لە خراپترین جۆرەکانی پەتای سکچوون، بۆ ئەمساڵ ئێمە زۆر گوماندەکەین پەتای کۆلێرا بڵاوببێتەوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، دڵنیاییدا کە تائێستا هیچ حاڵەتێکی پەتاکە لە سلێمانی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام بەپێی نیشانە سەرەتاییەکان گوماندەکرێت کە ئەم پەتایە کۆلێرا بێت، “بۆیە ئامادەکاریمان بۆ کردووە”.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد، خۆیان بپارێزن چونکە پەتای سکچوون لە هەندێک قۆناغدا کوشندەیە وتی، “لەبەر زۆریی ژمارەی تووشبووانیش ترسمان لێنیشتووە”.

بەپێی وتەی دکتۆر سەباح هەورامی، لە دوێنێوە لە نەخۆشخانەی شار هیچ شوێنێک نەماوە و ئێستا نەخۆشخانەی شەهید هێمن تایبەتکردووە بە پەتای سكچوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد و بەرهەمەکانی درێژکردنەوەی برژانگی سروشتی دەدرێت

توێژینەوە پزیشکییەکانی ئەم دواییە هۆشدارییانداوە لەو مەترسییە تەندروستییە جددییانەی پەیوەندییان بە درێژکردنەوەی برژانگەوە هەیە کە تادێت لە جیهانی…
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share