هاوپەیمانان باسلە ڕۆڵی پێشمەرگە و هەسەدە دەکەن لە گێڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند، لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا بەهاوکاری پێشمەرگە و هەسەدە و هێزەعێراقییەکان توانراوە ملیۆنان کەس لە عێراق و سوریا بپارێزرێن.

کیڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، “ئەرکی ئێمە قۆناغێکی تەواوکردووە و ئێستا قۆناغێکی دیکەیە کە پشتوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەکەین بۆ بنەبڕکردنی داعش لەناوچەکە”.

ئەو فەرماندەیەی هاوپەیمانان ڕاشیگەیاند، “ئەرکی ئێمە ئێستا ئەوەیە نەک لەڕوی سەربازییەوە بەڵکو لە ڕوی فکرییەوە ئەو سەرچاوانە وشک بکەین کە دەبێتە هۆی هاندانی گەنجان بۆ پەیوەندیکردن بە جیهادییەکانەوە”.

کیڤن کۆپسی ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزەهاوپەیمانەکانمان لە عێراق و سوریا دەبێت هاوکارمانبن لە بنەبڕکردنی جوڵەکانی داعش لە کەمپەکان و بەرزاییەکان و ئەوشوێنانەی کە بۆشایی ئەمنی تێیدایە”.

جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا جەختیکردەوە کە هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێشمەرگە سوپای عێراق بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

هه‌نگاوه‌کان چین؟ سیمیۆنی به‌ پێنج هه‌نگاو ئه‌تله‌تیکۆی به‌ره‌وپێش بردووه‌

بابەتی دواتر

ڕوسیا: كاریگەری ڤاكسینی سپۆتنیك گەیشتووەتە 95%

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share