ڕوسیا: كاریگەری ڤاكسینی سپۆتنیك گەیشتووەتە 95%

پوتن ئامادەیی ڕوسیای بۆ پێدانی بە هەر وڵاتێك ڕاگەیاند

ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ڤاكسینی سپۆتنیك-ی دژ بە ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، كە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەكانی گامالیا لە مۆسكۆ پەرەیپێدراوە بەڕێژەی 95% كاریگەرە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی سەنتەرەكە و وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا و سندوقی سیادیی ڕوسیا، كە لایەنە بەشداربووەكانی پەرەپێدانی ڤاكسینەكەن، ئەوە ئەنجامی سەرەتاییە پاش تاقیكردنەوەی لەسەر خۆبەخشان دوای 42 ڕۆژ لە پێدانی بڕی یەكەم پێیان.

بەڵام بەیاننامەكە ژمارەی حاڵەتە بەكارهێنراوەكانی ئاشكرانەكردووە بۆ ئەژماركردنی ڕێژەی كاریگەرییەكەی، وەك ئەوەی پێشتر هەردوو كۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا-ی ئەمریكی لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڤاكسینەكانیان بەر لە چەند ڕۆژێك ئاشكرایانكرد.

ڕۆژی شەممە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا بە سەرانی كۆمەڵەی بیستی وت، وڵاتەكەی ئامادەیە ڤاكسینی (سپۆتنیك) بداتە هەر وڵاتێك كە پێویستیەتی.

ئەوەشی ڕوونكردەوە كە ڕوسیا دوو ڤاكسینی دیكە ئامادەدەكات.

لە ئابی ڕابردوو ڕوسیا یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنای لە جیهاندا تۆماركرد بە ناوی (سپۆتنیك)، كە ئەمەش ناوی مانگێكی دەستكردی سەردەمی یەكێتی سۆڤییەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان

تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان”. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، “تیمە تەندروستییەکان لە هەوڵی…
زیاتر ببینە

دوای چەند کاتژمێرێک لە پێکهێنانی حکومەت سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستیلەکارکێشایەوە

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی، سبێستیان لۆکارنۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشایەوە. کۆشکی ئێلیزێ…
Total
0
Share