یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.
شه‌یتانه سووره‌کان ڕاگه‌یه‌نراوێکیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه، ” پێشوازی له بڕیاری حکومه‌تی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین، دوپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه که له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ پێشوازیکردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌رانمان بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆرد و به پێویستی ده‌زانین پارێزراوترین دۆخ بۆ هانده‌رانمان بخوڵقێنین”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان کردووه، که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی به‌ریتانیا و حکومه‌ت به‌گشتی هاوکارده‌بن له‌باره‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ هانده‌ران و یانه‌کانی پریمه‌رلیگ ده‌گیرێنه‌به‌ر.
له ڕاگه‌یانراوه‌که‌دا هاتووه، ” چاوه‌ڕوانی یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی ئاست و ڕێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌که‌ین له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ک، ئه‌م بڕیاره‌ش پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌رده‌کرێت”.
حکومه‌تی به‌ریتانیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاریدا، له دووی مانگی کانونی یه‌که‌می 2020 ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی پریمه‌رلیگ بدات، ئه‌م بڕیاره‌ش به جێبه‌جێکردنی ڕێوشوێنی دیاریکراوی پێشوه‌خته ده‌بێت.
بۆ نمونه، له بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا هاتووه، ئه‌و ناوچانه‌ی که‌مترین مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان له‌سه‌ره ده‌توانن ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی چوار هه‌زار هانده‌ر بۆ یاریگاکانیان بده‌ن، ناوچه مامناوه‌نده‌کان دوو هه‌زار هانده‌ر و ئه‌و ناوچانه‌ش که هێشتا له‌ژێر هێڵی مهترسییهوهن یاریگاکانیان به داخراوی ده‌مێنێته‌وه.