نهێنی کانتی.. دوو ناسناوی گەورە و خەڵاتێکی گەورەتر

زۆرینەی شارەزایانی بواری تۆپی پێ پێیانوایە، نگۆلۆ کانتی-ی فەرەنسی شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام مەسەلەی دیاریکردنی لەسەر ناسناوە گەورەکان وەستاوە.

وەرزی ڕابردوو یاریزانە ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا بەدرێسی یانەی چێڵسییەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی ڕۆڵی گەورەی گێڕا و یانەکەی گەیاندە لوتکەی تۆپی پێی ئەوروپا.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، کانتی شایستەی خەڵاتی باڵۆندۆرە، کە چەندین ساڵە لەلایەن مێسی و کریستیانۆوە قۆرخکراوە، بەڵام لەم وەرزەدا بارودۆخەکە جیاوازە و چەند پێشهاتێک لەڕێیە، ڕەنگە بەهۆیەوە کانتی خەڵاتەکە لەدەستبدات.

بەپێی سەرچاوەکە، سازکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2021 کاریگەریی لەسەر خەڵاتی باشترینی جیهان دەبێت، ئەگەر کانتی بتوانێت لەگەڵ ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدرێسی فەرەنساوە ناسناوی یورۆ بەدەستبهێنێت، خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی مسۆگەردەکات و هیچ یاریزانێک ناتوانێت کێبڕکێی بکات، بەپێچەوانەشەوە دەچێتە لیستی پاڵێوراوانەوە و دەرچوون و دەرنەچوونی دیارنییە.

بابەتی پێشتر

ستێرلینگ لە مانچستەر سیتی توڕەیە

بابەتی دواتر

میترۆ لەباره‌ی سزادراوانی بادینانەوە داوایەك لە سەرۆكی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و ڕودیگێر کۆتایی هاتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی-دا کردووە، ئاشکراکردنی گرێبەستەکەش لەسەر وردەکارییەکان وەستاوە.…
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

دواى بێ هیوابونی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا، ئێستا زێدان دوو بژاردەى لەبەردەم ماوە. یەکێکیان سەرپەرشتی کردنی یانەى مارسیلیای…
Total
0
Share