60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار – دەربەندیخان خەرجدەكرێت

بۆ تەواوكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار – دەربەندیخان، وەزارەتی دارایی 60 ملیار دینار خەرجدەكات.

دوای فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تەرخانكردنی پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی نێوان كەلار و دەربەندیخان، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی پارەكەی دەركرد.

بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت كە زانیاریی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دا، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، بڕیاری پارەداركردن و خەرجکردنی (60) ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دەرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان: دامەزراندنی پزیشکان لەلایەن عێراقەوە تەنیا دڵخۆشکردنی دەرچووانە

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان ئاشکرایدەکات، فۆڕمی دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا بۆ دڵخۆشکردنی دەرچووانە.…
Total
0
Share