ئێران لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر: نۆ کۆمێنت

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “ئامۆژگارییەکمان بۆ هاوڕێکانمان لە عێراق هەیە، با ڕێگە نەدەن سنوورەکانیان دژی ئێران بەکاربهێنرێت”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستی ئێران لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر وتی، “نۆ کۆمێنت”.

خەتیب زادە ڕایگەیاند، “بەئامانجگرتنی بارەگای مۆساد لە هەولێر کارێکی بچوک بوو کە ئامانجەکەی پێکا”، وتیشی، “وەڵامدانەوەمان بۆ کارەکانی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بۆ شوێنەکەی دەبێت نەک دەوڵەتی سێیەم”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامۆژگاریی عێراق دەکات بەوەی، ڕێگەنەدەن سنوورەکانیان بۆ بەئامانجگرتنی ئێران بەکاربهێنرێت.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر کەوتەخوارەوە و سێ کەس برینداربوون.

لەبارەی هێرشەکەوە ڕۆژی دواتر، ئاژانسی فارس-ی ئێرانی ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە سەركردەی تیمی تیرۆر-ی مۆساد لە ئاكامی هێرشەكەی سەر هەولێر كوژرابێت.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە جیاجیاكانەوە بڵاویكردەوە، هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە سێ ئۆتۆمبێلی كردووەتە ئامانج، بە سەركەوتوویی پێكاویەتی (مەبەست لێی پێكانی بەرپرسە ئیسرائیلییەكەیە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت: هێشتا کارەکانمان لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، هێشتا کارەکانیان سەبارەت بە پرسی بڕیاردان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە. دکتۆر کەریم…
Total
0
Share