عێراق لەبارەی كۆچبەرانەوە داوایەك ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا دەكات

عێراق مكوڕە لەسەر ئەوەی وڵاتان پەنابەرە عێراقییەكان بە زۆر نەنێرنەوە و داوای چارەسەر دەكات.

عوسمان غانمی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە وەكالەت ڕایگەیاند، گفتوگۆیەكی گشتگیر لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا دەكەن لەبارەی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران.

غانمی جەختدەكاتەوە كە دەبێت ڕێگری بكرێت لە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی و دەڵێت، پێویستە حكومەت و پەرلەمان دەستوەردان بكەن و ڕێگەنەدەن پەنابەران بە زۆر بنێردرێنەوە.

ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “ئەمڕۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانیی بەدواداچوون بۆ عێراقییەكانی دەرەوەی وڵاتی كردووە و وتوویەتی، “لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی وڵاتاندا گفتوگۆدەكەین بۆ ئەوەی كۆچبەرانی عێراق بە زۆر نەنێردرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێکی سودانی: لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەرەوە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریکا سزا…
Total
0
Share