لە نیویۆرک کازمی لەگەڵ ڕەئیسی کۆبووەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نیویۆرک، لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە خێراکردنی کارکردن بە رێکەوتنی لەکارخراوی نێوانیان کردەوە تایبەت بە چارەسەری ئاڵنگارییەکانی ئاووهەوا.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، مستەفا کازمی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دیارترین دۆسییە هەرێمی و جێگەی گرنگی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ڕۆڵی عێراق لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتان لەڕێگەی دانوستان و لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان و گرنگی بەردەوامی هاوکاریی هەردوو وڵات بەتایبەت لەڕووی ئابووری و ئاسایش و ڕۆشنبیری و ووزە و خێراترکردنی کارکردن بە ڕێکەوتنی لەکارخراوی نێوان هەردوو وڵات تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرایەوە”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند، “پشتگیری پێکهێنانی حکومەتێکی جێگیر لە عێراق  و دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی بۆ دیالۆگی نیشتیمانی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەکەین”.

بابەتی پێشتر

جێهێشتنی کارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نزیکبوو لە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان

بابەتی دواتر

پوتین زیادکردنی هێزە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share