هەولێر.. ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

پۆلیسی هەولێر كوشتنی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لەبارەی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی (ئاری)، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت ژنێك بەناوی (ج.ع.ح.) تەمەن (38) ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ.) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە.

لەلایەن هێزەكەی پۆلیسەوە تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ لێکۆڵینەوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتیی یەكێتی: تەنها یەك لایەن سكاڵای دژی سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەت تۆماركردووە

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاكە لایەنێکی کوردستانیی کە سکاڵای لە دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share