پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی دەستگیركرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی پۆلیسی‌ هەواری شار تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیركرد، کە بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشابوو بە سێ ئۆتۆمبێلی دیكەدا و دواتر هەڵاتبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبوونی ڕووداوێک کە تۆمەتبارێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاس خۆی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی تردا و هەڵاتووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

باسی لەوەشكردووە، سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە ڕووداوەکەی پێ ئەنجامدابوو.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ه ، س) کە مۆڵەتی شۆفێری نیە بە بڕیاری دادوەر بەندە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو: بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئابونە لە پێشمەرگە وەرناگیرێت

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئابونە لە هێزەكانی پێشمەرگە وەرناگیرێت و جەختیشدەكاتەوە پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی…
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share