لیڤاندۆڤسکی جگە لە گۆڵ چی پێشکەشی بەرشلۆنە دەکات؟

کاتێک باس لە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی دەکەین ڕاستەوخۆ تۆمارەکانی گۆڵمان بیر دەکەوێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو هێرشبەرە زیاتر لە تۆماری گۆڵ پێشکەشی یانەی داهاتووی دەکات، کە هەموو ئەگەرەکان بە ئاراستەی بەرشلۆنەن.

بەراورد بە بنزیمە

بە سەرنجدان لە “نەخشەی گەرمی”، کە تێکڕای یاریکردنی هەر دوو یاریزانەکەیە لەو پێگانەی یارییان تێدا کردووە (وەرزی 2021-2022)، دەتوانین بڵێین، کەریم بنزیمەی فەرەنسی زیاتر کار دەکات. لەم بوارەدا ئامارەکان پشتگیری لە هێرشبەرەکەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن، بەڵام جیاوازییەکەیان زۆر نییە.

نەخشەی جموجۆڵی بنزیمە لە خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2021/2022

 

نەخشەی جموجۆڵی لیڤاندۆڤسکی لە خولی ئەڵمانیا بۆ وەرزی 2021/2022

گواستنەوەی تۆپ

هەرچەندە لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا هێندەی بنزیمە لە خولی ئەڵمانیا بەشداری نەکردووە، بەڵام لە ئاماری گواستنەوەکانی تۆپدا جیاوازیی لەگەڵ فەرەنسییەکە زۆرە، لەم بەراوردەشدا دەردەکەوێت بنزیمە سەرکەوتووترە.

لەبەرامبەردا “لیڤا” بە داتا و ژمارە سەلماندوویەتی، یاریزانێکی نموونەیی گورزوەشێنە لەناو ناوچەی سزادا و لە بنزیمە مەترسیدارترە.

بەراوردی ژمارەیی نێوان بنزیمە و لیڤاندۆڤسکی

 

بەرگریکردن

لیڤاندۆڤسکی هێرشبەرێکی تەمبەڵ نییە و چاوەڕێی ئەوە ناکات تۆپەکە لەسەر پێیەکانی بوەستێت. بەڵکو فشار دەخاتە سەر ڕکابەرانی و لە ڕووی بەرگری و گەڕاندنەوەی تۆپەوە چالاکە.

پۆڵەندییەکە لە فشار کردن و لێسەندن و بلۆککردن و گەڕاندنەوەی تۆپدا لە بنزیمە باشترە.

بەراوردی ژمارەیی نێوان بنزیمە و لیڤاندۆڤسکی

 

لە چ شتێکی تردا لیڤاندۆڤسکی لە بنزیمە باشترە؟

لە دروستکردنی هەڵە لەسەر ڕکابەراندا لیڤا باشترە و ژمارەکە 44 بەرامبەر بە 12یە لە یەک یارییدا، بەڵام بنزیمە لە لێدەرکردن و تۆپە بەرزەکاندا بە ڕێژەی لە سەددا 49 بەرامبەر بە لە سەددا 30 لە لیڤا باشترە.

دەرئەنجام

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەرێکی نمرە یەکە لەسەر ئاستی جیهان، بە دەگمەن بەشداری لە بونیادنانی هێرشەکانی تیپەکەی دەکات، بەڵام ئەرکەکانی وەک هێرشبەرێک بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکات.

جگە لەوەی لە گۆڵ تۆمارکردندا یەکێکە لە ناوازەترینەکان و داتاکان دەریدەخەن، کە زۆر باشە لە فشارخستنە سەر بەرگریی ڕکابەران، کەی پێویستیش بکات بەشداری لە بونیادنانی هێرشەکاندا دەکات.

لیڤاندۆڤسکی لە یاریکردندا پێویستی بە چەند یاریزانێکی داهێنەرە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، دووبارە دەتوانێت لە بەرشلۆنە دووبارە تواناکانی بسەلمێنێت.

بابەتی پێشتر

چوامینی لە ڕیاڵ مەدرید بژاردەی (3 بە 2) ی لە بەردەمدایە

بابەتی دواتر

سەرۆكی ڤەنزوێلا: لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووی جیهان دەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share