چوامینی لە ڕیاڵ مەدرید بژاردەی (3 بە 2) ی لە بەردەمدایە

ئاوریلین چوامینی، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێکهاتەی یانەی شاهانەی مەدرید دوو چانسی تەکتیکی لەبەردەمدایە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، چوامینی لە مۆناکۆ ژمارە هەشتی پۆشیوە و لە سەرەتاکانی لە بواری نێودەوڵەتیدا ژمارە 14ی پۆشیوە، بەڵام لە ڕیاڵ مەدرید ژمارە هەشت لە 2014وە تایبەتە بە تۆنی کروس.

خشتەی ژمارەکانی یانەی شاهانە بژاردەی پۆشینی درێسی سێ یاریزان (ئیسکۆ 22، گاریس بەیل 18، مارسێلۆ 12) بە یاریزانە ئەسمەرەکە دەدات، ئەگەرێکیش هەیە دوای فرۆشتنی ڤایخۆ، ئاسینسیۆ، یوڤیچ، سیبایۆس، ماریانۆ، چانسی پۆشینی درێسەکانی (5، 11، 16، 19، 24) ی دەبێت.

لەڕووی تەکتیکییەوە، چوامینی 22 ساڵ هاوشانی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر بژاردەی ئەوەی دەبێت لە پلانەکانی (4-4-2) و (4-3-3) بە هەر دوو شێوازی بەرگری و هێرشبەری لە پێگەکانی سەنتەر و ناوەندی هێرشبردندا یاری بکات.

یەکەم: (4-3-3) وەک ناوەندی بەرگری لەبەردەم تۆنی کروس و مۆدریچ (یان کاماڤینگا).

دووەم: (4-3-3) وەک ناوەندی هێرشبەری لەبەردەم کاسیمێرۆ و لەتەنیشت مۆدریچ، یان کاماڤینگا.

بابەتی پێشتر

تەنها بۆ یەک کاتژمێر فڕینی بە ئاسماندا 200 هەزار دۆلاری دەوێت

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسکی جگە لە گۆڵ چی پێشکەشی بەرشلۆنە دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ پەیوەندییان بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share