سیمیۆنی لە هێڵی سوورەوە نزیکە و چارەسەر چامپیۆنزلیگە

دیێگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ناچارە لەم وەرزەدا یەکێک لە پلەکانی (تۆپ 4) بەدەست بهێنێت، بەپێچەوانەوە خودی خۆی و پێکهاتەکەشی زیانیان بەر دەکەوێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ دواجار کە گرێبەستی سیمیۆنی لەگەڵ ئیدارەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تاوەکوو 2024 نوێ کراوەتەوە، بڕگەیەک جێگیرکراوە، تێیدا داواکراوە ڕاهێنەرەکە بە لایەنی کەمەوە یەکێک لە چوار پلەی سەرەتای خولی ئیسپانیا دەستەبەر بکات، بەپێچەوانەوە، لەڕوو دارایی و وەرزشییەوە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکەدا دەکرێت، هەروەها ناچار دەبن چەند یاریزانێک لە پێکهاتەکەی بفرۆشن بەبێ ئەوەی بتوانێت تانە لە بڕیارەکانی ئیدارەی یانە بدات.

لە ئێستادا ئەتلەتیکۆ مەدرید چوارەمی ڕیزبەندیی لالیگایە بە 61 خاڵەوە، ڕیاڵ بیتیس بە 58 خاڵەوە کێبڕکێ دەکات.

سەرەڕای ئەوەی “ڕۆخی بلانکۆس” لە ناوەندی ڕێژەی گۆڵ و تۆمارەکاندا لە بیتیس باشترە، بەڵام لە داهاتوودا بەرامبەر یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، ئیڵچی، ئیشبیلیە، سۆسیداد یاری دەکات و پێگەکەی مسۆگەر نییە.

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر دوای جەژن چارەسەری پێیە!‏

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: لە سەدا 60ی ئەوروپا کێشەی قەڵەوییان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی جیاوازییەکەی کردەوە بە (18)

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (26)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا تۆمارکرد.…
Total
0
Share