بۆچی عێراق دەیەوێت سەربازیی زۆرەملێ پەیڕەوبكات؟

هۆكاری سەپاندنی سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق ئاشكرادەكرێت و پەیوەندی بە تەمەن و تەندروستیی سەربازەكانەوە هەیە.

ماوەیەكە پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە و چاوەڕوانی دەنگدانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانە، لەگەڵ ئاشكراكردنی مووچە و تەمەنی ئەو كەسانەی دەكرێن بە سەرباز، هۆكارەكانی هەوڵدان بۆ پەیڕەوكردنی ئەو سیستمە ئاشكرادەكرێن.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی سەرباز لە كاتی ڕاپەڕاندنی ئەركی سەربازیدا، 700 – 750 هەزار دینار دەبێت و تەمەنی كەسەكەش لەنێوان 19 – 35 ساڵ دەبێت.

لەبارەی هۆكاری هەوڵدان بۆ پەیڕەوكردنی ئەو سیستمە، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكرد، دوو لەسەر سێی ئەندامانی دامەزراوەی سەربازیی عێراق، پیر یاخود بریندارن.

پێشتر مەهدی تەقی ئامرلی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ دەدرێت بە لیژنەكەیان و ئەوانیش پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكەن و لە ماوەیەكی كەمدا پەسەنددەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژكارێكی كازمی: سەرجەم ئامادەكارییەكان بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەواوبوون و دەشڵێت، كاروبارەكان بەرەو ئەنجامدانیەتی لە وادەی…
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share