لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کوژرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان کوژرا.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانیان بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە یاسای ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارەکە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی بەناوی (کۆمیسەر / تێبین جەمال عەزیز) کوژراوە.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە ناوی (ن. م. ح)ـە و لە گەڕەکی شێخ عەباسی سلێمانی دادەنیشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەرهەم…
Total
0
Share