سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: کاندید هەیە پۆستەری بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە       

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژینگە لەسەروو هەمووشتێکەوە، کاندید هەیە پۆستەری هەڵمەتی بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە و زیانی بە ژینگە گەیاندووە.

ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کاندید هەیە وەک ئەوەی هیچ شوێنێکی دەستنەکەوتبێت بە تەل و بزمار پۆستەرەکانی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە، ئەمەش زیانێکی زۆری بە درەخت و ژینگەی شار گەیاندووە و کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی لە شارەکاندا”.

دەشڵێت، “ئەگەر باران ببارێت یان رەشابا دروستببێت بەشێکی زۆری پۆستەرەکان دەکەون و زیان بە هاوڵاتییان دەگەینن، یاخود سیستمی ئاوەڕۆی شار و ناوچەکان تێکدەدەن، ئەمەش رێگەخۆشدەکات بۆ دروستبوونی لافاو”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share